لە 10 رۆژدا 13 پەناگەی ئاوارەكان لە غەزە كراوەتە ئامانج

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی فەڵەستین لە غەزە رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژدا سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 10 ناوەندی نیشتەجێبونی ئاوارەكانی لە غەزە كردۆتە ئامانج.
مەحمود بەسال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی فەڵەستین لە غەزە رایگەیاندوە، قوتابخانەی تابعین لەلایەن ئیسرائیلەوە دوو نهۆمی كراوەتە ئامانج، نهۆمی سەرەوەیان بۆ ژنانەو ئاوارەكانی تیایدا نیشتەجێبون و نهۆمی خوارەوەش تایبەت بو بەشوێنی نوێژكردن.
راشیگەیاندوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا 13 ناوەندی نیشتەجێبونی ئاوارەكان لە غەزە كراونەتە ئامانج.
پێشتر نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی فەڵەستین لە غەزە رایگەیاندبو، بۆردومانەكەی قوتابخانەی تابیعین كە ژمارەیەك زۆری ئاوارەی فەڵەستینی تیایدا نیشتەجێ ببون،  بەهۆی بۆردومانەوە 100ی تیادا كوژراو بە دەیانی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group