نەوا-
بەگوێرەی ئامارێكی عیراق دەركەوتوە كە فرۆشی فێنككەرەوە (سپلیت)ی چینی لە بازاڕی عیراقدا پەرەی سەندوەو لەماوەی شەش مانگدا زیاتر دوو ملیۆن سپلیت لە چینەوە هاوردە كراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەیەكی چاودێری ئابوری ناحكومیی كە تیایدا باسی پشتبەستنی بازاڕی عیراقی بە چین كردوە ئاشكرا كراوە، لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا عیراق زیاتر لە 2 ملیۆن و 400 هەزار ئامێری فێنككەرەوەی لە چینەوە هاوردە كردوە.
هەروەها هاتوە كە ئەو براندە چینیانەی كە ئامێری فێنككەرەوە دروست دەكەن تادێت قبوڵكراو و ئارەزوی كڕیارانی عیراقی زیاتر لەسەرە، چونكە لەگەڵ توانای كڕین و داهاتی سنوردارو هەڵاوسانی ئابورییدا دەگونجێت.
ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە