بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر چاككرایەوە

28/08/2018

نەوا - سەعید عەبدوڵڵا - هەولێر


دوای شكانی بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەكە، بۆریەكەیان چاككردەوە.
ئاری محەمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئەو بۆریەی شكابو، مەترێك و 50 سانتیمەتر ئەستورییەكەیەتی و بۆری سەرەكییە، ئێستاش تیمەكانی ئاوی هەولێر بۆریەكەیان چاككردۆتەوە و جارێكی دیكە ئاو لە ئیفرازەوە بەرەو هەولێر بەڕێ كراوەتەوە.


ئێوارەی رۆژی دووشەممە 27-8-2018 بەهۆكارێكی رانەگەیەنراو، بۆریی ئاوی سەرەكی ئیفرازی سێی هەولێر لە خۆرئاوای شارەكە و لە نزیك شەقامی 120 مەتری شكا، دواتر تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەستیانكردوە بە چاككردنەوەیی و بەپێی ئاگادارینامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەش بەهۆی شكانی بۆریەكەوە، كێشەی ئاو بۆ زۆربەی گەڕە نوێیەكانی دەوربەری شاری هەولێر دروست ببو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group