فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، پێنج درۆنی حوسییەكانیان تێكشكاندوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردۆتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا هێزەكانی فەرماندەییەكەیان سەركەوتوبون لە تێكشكاندنی 5 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و دوو بنكەی دژە موشەك لە ناوچەی خازعە كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی حوسیدایە كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.
سێنتكۆم راشیگەیاندوە، لایان رونبۆتەوە كە ئەو بنكانەی حوسییەكان هەڕەشەیەكی رون و ئاشكران بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی و ئەو كەشتییە بازرگانیانەی لەناوچەكەدا هاتوچۆ دەكەن، رێگرتن لە حوسییەكانیش بۆ پاراستنی فڕۆكەوانەكان و ئاوە نێودەوڵەتییەكانە تاكو بەبێ ترس كەشتییەكانی ئەمریكاو هێزەكانی هاوپەیمانی و كەشتییە بازرگانییەكان پیایدا تێپەڕن.