نەتەوە یەكگرتوەكان 7 پێشنیار بۆ بەڕێوەبردنی زیرەكی دەستكرد دەخاتەڕو

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
دەزگایەكی راوێژكاری زیرەكی دەستكرد لە نەتەوە یەكگرتوەكان ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی بڵاوكردەوە كە 7 پێشنیاری كردوە بۆ چارەسەركردنی مەترسییەكان و كەلێنەكانی پەیوەست بە زیرەكی دەستكرد. 
ماڵپەڕی بزنس ستاندارد بڵاویكردۆتەوە، دەزگایەكی راوێژكاری زیرەكی دەستكرد لە نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتی كۆتایی خۆی بڵاوكردەوە كە تیایدا 7 پێشنیاری كردوە بۆ چارەسەركردنی مەترسییەكان و كەلێنەكانی پەیوەست بە زیرەكی دەستكرد لە حوكمڕانیدا.
ئەوەش خراوەتەڕو، دەستەی راوێژكاری نەتەوە یەكگرتوەكان پانێڵێكی دامەزراند بۆ دابینكردنی زانیاری زانستی بێلایەن و متمانەپێكراو سەبارەت بە زیرەكی دەستكرد و چارەسەركردنی ناهاوسەنگی زانیاری لە نێوان تاقیگەكانی AI و تەواوی جیهان، لە دوای بڵاوبونەوەی ChatGPT ی OpenAI كە لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە پشتگیری دەكرێت لەساڵی 2022دا  بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بە خێرایی بڵاوبۆوە، ئەمەش نیگەرانییەكانی لەبارەی زانیاری هەڵە و هەواڵی ساختەو پێشێلكردنی ماددەكانی تایبەت بە مافی كۆپیكردنەكان دروستكرد.
تا ئێستا چەند وڵاتێكی كەم یاسایان بۆ بەڕێوەبردنی بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی زیرەكی دەستكرد دروست كردوە، یەكێتی ئەوروپا پێشەنگ بوە بە دەركردنی یاسایەكی گشتگیر بۆ ئەم بابەتە.
جێی ئاماژەیە نەتەوە یەكگرتوەكان ساڵی رابردو دەستەیەكی راوێژكاری 39 ئەندامیی دروستكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی حوكمڕانی نێودەوڵەتیی زیرەكی دەستكرد، ئەو راسپاردەنەشی لە میانی لوتكەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە لە مانگی ئەیلولدا بەڕێوەچو تاوتوێ دەكات.










شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group