شاسوار عەبدولواحید: ناچینە ناو حكومەتەوە

پێش 3 هەفتە

نەوا-
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ناچنە ناو حكومەتەوە چوار وەزارەت وەربگرن و بەشداری حكومەت بكەن. 
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە هەمو قورسایی خۆیانەوە لە پشتی دەنگدەرانیان دەبن و 112 سكاڵایان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردوە، چاوەڕێن بزانن وەڵامی سكاڵاكانیان چی لێدێت.
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند، پارتی و یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی پێشودا 78 كورسییان هەبو لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانیان كەمبۆتەوەو دابەزیوە بۆ 62 كورسی.
وتیشی: هەڵەی حزبەكانی تر دوبارە ناكەنەوە، چونكە ناچنە ناو حكومەتەوەو سێ بۆ چوار وەزارەت وەربگرن و بەشداری حكومەت بكەن، بەڵكو پلانیان گۆڕینی دەسەڵاتە، پێیان باشە سەرۆكی حكومەت نە لە پشكی پارتی و نە لە پشكی یەكێتی بێت، ئەگەر هەر رۆژێك توانیان سەرۆكی حكومەت لە ژێر دەستی ئەوان بهێننە دەرەوە، ئەوا ئەوكات بیر لەو بابەتە دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group