نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتوچۆكردنی بارهەڵگری لە ناوچە گەشتیارییەكان قەدەغە كرد.
لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگری ئاگادار كردوەتەوە كەوا لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو رێكخستنی هاتوچۆ و رونەدانی جەنجاڵیی، لەهەر سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا واتە لە رۆژانی 21 تا 23/3 بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە.
راشیگەیاندوە، قەدەغەكردنی هاتوچۆكردنەكە لەكاتژمێر 7ی بەیانی تا 12ی شەو لەو رێگایانەی دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان تا پشوی جەژن كۆتایی دێت بەردەوام دەبێت.