وەزارەتی دادی عێراق: زیاتر لە 2,550 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە

19 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 2,550 زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی و تەواوبوونی ماوەی سزاكەیان ئازادكراون.
 ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، تاوەكو ئێستا 2,250 زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادكراون.
 ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە 300 زیندانی دیكەش بە ئازادكردنی مەرجدار یان بە تەواوبوونی ماوەی یاسایی زیندانییەكەیان ئازاد كراون، بەم شێوەیەش زیاتر لە 2,550 كەس ئازادكراون.
 ئەحمەد لعێبی باسی لەوەشكرد، 30 بەندیخانە لە عێراقدا هەن كە زیاتر لە 67 هەزار بەندكراویان تێدایە.
 ئەمە لە كاتێكدایە، یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەمواركردنی یاسای باری كەسی و یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەكانیان بە یەك پاكێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندكران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group