نەوا-
ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا داوا دەكات گفتوگۆكان لەگەڵ ئۆكرانیا رۆژی 15ی ئایار لەئیستانبوڵ دەستپێبكەنەوە.
پوتین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ئەمریكاوە پێشنیاز كرا لەجەنگی نێوانیان لەگەڵ ئۆكرانیا ژێرخانی وزەی هەردوو وڵات نەكرێتە ئامانج، بەڵام لەلایەن ئۆكرانیاوە جێبەجێ نەكرا.
سەرۆكی روسیا راشیگەیاند، هیچ كاتێك دیالۆگیان لەگەڵ ئۆكرانیان رەتنەكردوەتەوەو لەمبارەیەوە پێشنیاز دەكەن سەرلەنوێ دانوستانەكان كە درێژەپێدەری گفتوگۆكانی ساڵی 2022ن دەستپێبكرێنەوە.
پوتین وتیشی، پێشنیازیش دەكەن كە دانوستانەكان بەبێ پێشمەرج و لەو شوێنەی كە بە نیوەكارە مابویەوە رۆژی پێنجشەممە 15ی ئایار لە ئیستانبوڵ دەست پێ بكاتەوە.