كەشناسی عیراق: خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كەشناسی عیراق پێشبینی دەستپێكردنەوەی خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عیراق دەكات .
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق، بەهۆی كاریگەری شەپۆلێكی پەستان نزم كە لە ئەفریقاوە روو لە عیراق دەكات، ئەمرۆ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت دهۆك لە هەندێك كاتدا ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانیش بارانێكی كەم دەبارێت، كاریگەری ئەو كەشەش لە كاتەكانی شەودا دەگاتە هەولێر و سلێمانی و كەركوك .
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ناوچەكانی تری عیراقیش لە ئێوارە و شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، رۆژی دوو شەممەش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن و شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group