نەرمین مەعروف: بە پەسەندكردنی خشتەی بودجەی 2025پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە بە مانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكو بۆ زانینی خەرجیی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەیە، تاكو بزانرێت تێچووەكەی چەندە و چەند پارەی پێویستە و لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت.
رونیشیكردەوە، ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام هەر كاتێك ئەنجومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025ی پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group