هەڵبژاردن بۆ رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەحمەد ئەلهودا نوێنەری عەلی خامەنەیی رابەری كۆچكردوی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای خوراسان رایگەیاندوە، هەڵبژاردن بۆ رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوەو هەمو ئەو بانگەشەو هەواڵانەی كە وا نیشاندەدەن ئەنجومەنی شارەزایان بڕیاری نەداوە دورن لەڕاستییەوە، بەپێی دەستوری وڵات هیچ كەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان مافی دەربڕینی بۆچونی نیە لەمبارەیەوە.
ئەلهودا وتوشیەتی: ئێستا هەمو شتێك پەیوەنیدارە بەسكرتێری ئەنجومەنی شارەزایان ئایەتوڵڵا حوسێنی بوشەهری كە ئەركی راگەیاندنی بۆ رای گشتی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group