بەقائی: ئێران دەكەینە گۆڕستان بۆ دوژمنانمان

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران دەبێتە گۆڕستانێك بۆ دوژمنان و وڵاتەكەی بە هەمو هێزو توانایەكیەوە بەرگریی لە سەروەریی خاكەكەی و ئازادی و شكۆی خۆی دەكات و رێزیش لە سەروەریی وڵاتانی دیكە دەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوخۆی ئێراندا منداڵ و خەڵكی مەدەنی كراونەتە ئامانج ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەو مەترسیانەی روبەڕوی ئێران دەبنەوە، ئامانجی سەرەكی ئەمریكاو ئیسرائیل دابەشكردنی خاكی ئێرانە، بەڵام تاران رێگە بەهیچ پیلانێكی لەو شێوەیە نادات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group