خامنەیی: ئەمریكا ناتوانێت هیچ شتێك بەرامبەر بە ئێران بكات

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، پێشنیازێكی ئەمریكایان لەبارەی وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتكردوەتەوە.
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵیادی كۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی رایگەیاند، پێشنیازەكەی ئەمریكا لەبارەی وەستاندنی تەواوی چالاكییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیە بۆ سەر سەربەخۆیی نیشتمانی.
وتیشی: ئەو پێشنیازەی كە ئەمریكا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی پێشكەشیكردوە، پێچەوانەی توانابونیانە.
خامنەیی ئاماژەشیكرد، ئەمریكا دەیەوێت تاران نەبێت بەخاوەنی تەكنۆلۆژیای ئەتۆمی، سەركردە لوتبەرزو بێڕێزەكانی ئەمریكا ئەوەیان دەوێت و وەڵامی ئێمەش بۆ قسە بێماناكانی سەركردەكانی ئەمریكا رونە كە ئەوان ناتوانن هیچ شتێك بەرامبەر بە ئێران بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group