قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا 15 ملیار دۆلارە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی ژوری بازرگانی ئەنقەرە رایگەیاند، ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەگەڵ عیراق بگەیەننە 30 ملیار دۆلار.
لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، گورسێل باران سەرۆكی ژوری بازرگانی ئاماژەی بەوەداوە، توركیاو عیراق پەیوەندی مێژویی، رۆشنبیری و جوگرافی بەیەكەوەیان دەبەستێتەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات لەسەر بنەمای دۆستایەتی پەرەدەسێنن.
باسی لەوەشكردوە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەكە، لە ئێستاشدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتوەتە 15 ملیار دۆلارو ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی بارزگانیان بگەیەننە 30 ملیار دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group