عراقچی بۆ كالاس: لەم دۆخەدا دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بە ناڕەوا دەزانین

21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردەوە كە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەم بارودۆخەدا بە ناڕەوا دەبینن.
ئاژانسی ئیسنا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە كایا كالاس لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپای بڵاوكردوەتەوە تیایدا گفتوگۆیان سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئێران كردوە بە موشەكبارانكردنی تەلئەبیب.
لەبەشێكی ئەو پەیوەندییەدا عراقچی و كالاس باسیان لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران كردوەو لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەپشتیوانی هێرشەكانی ئیسرائیل دەزانن و دانوستانێك كە بە ناڕاستەوخۆ بەردەوامبێت لەكاتێكدا هێرشی دوژمنكارانەی ئیسرائیل لە ئارادابن بە ناڕەوا دەبینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group