نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی دادگای فیڕاڵی لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە كۆبوونەوە.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار باسی لەوەكرد، گرنگە كە بە پشتبەستن بە دەستورو و یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی چارەسەری كۆتایی بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆران و ئەم دۆسیە مرۆییە بكرێت.
لەو بارەیەشەوە سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی جەختی كردووەتەوە، لە هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمن بەپێی یاسا.
ئەوەشی خستووەتە روو، دادگاكە بەپێی یاسا و دەستور ئەركەكانی جێبەجێ دەكات و تیایدا گەرەنتی ماف و بەرژەوەندییەكانی گەل دەكات و یەكێتی خاكی عیراق دەپارێزێت.