زریانی خۆڵبارین گەشتوەتە ناو خاكی عیراق

29 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرچاوەیەكی كەشناسی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاندوە، زریانێكی خۆڵبارین ناوچە سنوریەكانی نێوان عیراق و ئوردنی گرتۆتەوەو بەشێوەیەكی بەرچاویش توانای بینینی كەمكردۆتەوە.
سەرچاوەكە بە میدیا عیراقییەكانی وتوە، زریانی خۆڵبارین دەستیپێكردوەو راستەوخۆ كاریگەری لەسەر سنوری رۆژئاوا هەبوە بەتایبەتی قەزای روتبەو دەروازە سنوریەكانی دەوروبەری.
باسی لەوەشكردوە، دەسەڵاتدارانی عیراق داوایان لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و تا دەتوانن لە ژورەوە بمێننەوە تا بارودۆخی كەشوهەوا باشترو سەقامگیر دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group