نەوا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای كردنەوەی كۆدی داواكاری دامەزراندن بۆ قوتابی و خوێندكارە یەكەمەكان لە عیراق دەكات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی دەكات بەمەبەستی كردنەوەی كۆدی دامەزراندن بۆ قوتابیە دەرچوە یەكەمەكانی ساڵی 2025 لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق هاوشێوەی هاوتاكانیان وەك دەرچوانی پێشو و تادادپەروەری و پرنسیپی دەرفەتی یەكسان بۆ هەموان بەدیبهێنرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەسوكاری قوتابی و خوێندكارە یەكەمەكان داواكارییەكیان پێشكەشی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە تا نوسراو بۆ ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی بكات بەكردنەوەی كۆدی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنیان لە پای ئەو هەوڵەی داویانە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە لە قوتابخانەو خوێندنگاكانیان.