ئیسماعیل بەقایی: داهاتووی سووریا دەبێت لەلایەن گەلەكەیەوە بڕیاری لەسەر بدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هاوبەشی بۆچوونی دیمەشقە بەوەی پچڕاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، نابێت هەمیشەیی بێت.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، پێمان وایە داهاتووی سووریا دەبێت لەلایەن گەلەكەیەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، هاوكات دەستەبەری مافەكانی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و كۆمەڵایەتییەكانیش بكرێت.
باسی لەوەشكرد، ئێران ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سووریا دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، تاران پابەندە بە یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سووریا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رونیشیكردەوە، تاران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاوەدانكردنەوە و فراوانكردنی هاوكاریی دووقۆڵی بكات، هەركاتێك هەلومەرجی گونجاو لەبەردەستدا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group