نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت كۆتاییهاتووە و دەركەوتووە ورد و دروست بووە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، پرۆسەی ژماردنی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت بە شێوەی ئەلیكترۆنی و دواتر بە شێوەی دەستی تەواوبوون و ئەنجامەكانی هاوشێوە بوون، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ وردی و دروستی پرۆسەكە.
ئاشكراشیكرد، ئەنجامەكان رادەستی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن كراوە.