نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق: ئەمریكا پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق نامەیەكی نووسیوە و تیایدا هاتووە، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە گەلی ئازای عێراق دەكات كە هەنگاوێكی گرنگیان ناوە بەرەو پتەوكردنی دیموكراسی و سەقامگیری لە وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشدا، گەلی عێراق جارێكی دیكە پابەندبوونی خۆی بە ئازادی، سەروەری یاسا و دامەزراوە بەهێزە نیشتمانییەكان نیشاندا.
مارك باسی لەوەشكرد، ئەمریكا بە قوڵی پابەندە بە پشتیوانیكردن لە سەروەریی عێراق، هەروەها چاوەڕێی كاركردنن لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group