حزبی دەعوە: نوری مالكی كاندیدی سەرۆك وەزیرانە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق راگەیاند.
ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەكۆی دەنگی ئەندامانی شوراكەیان بڕیاریانداوە نوری مالكی ئەمینداری گشتی حزبەكەیان كاندید بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە لە كاتێكدایە كە خودی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوەو گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستاندا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group