گرێبەستێكی سەدان ملیۆن دۆلاریی دەدرێتە فڕۆكەی F-16ی عیراقی

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا كردوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بەرنامەرێژی فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق.
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا رایگەیاندوە، گرێبەستێكی نوێیان بە بەهای زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلار بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی لۆجستی و ئاسایش بۆ بەرنامەی فڕۆكە جەنگییەكانی F-16 لە عیراق لەگەڵ كۆمیانیایەك كردوە، گرێبەستەكە تێچو زیاترەو باجی جێگیرەو ئامانج لێی دابینكردنی خزمەتگوزاریی كارپێكردنی بنكەو خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانە.
پێنتاگۆن باسی لەوەشكردوە، كارەكانی پەیوەست بەم گرێبەستە لە بەشی عیراقی لە بنكەی ئاسمانیی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین جێبەجێ دەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت كارەكان لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2026 تەواو بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group