عیراق هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عیراق هاوردەی مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكرێت. 
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری قەدەفەكردنی هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی بەهۆی تۆماركردنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە 39 وڵاتەوە و لە 15ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەهدی زەمەد قەیسی راوێژكاری وەزارەتەكە رایگەیاندووە، بڕیارەكە مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی و هەروەها هێلكە و باڵندەی بریندار و باڵندەی جوانی دەگرێتەوە، لە دیارترین ئەو وڵاتانەش كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیان. 
ئاشكراشیكردوە، تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتانە نەخۆشییەكەیان تێدا بمێنێت، بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group