نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ڤەنزوێلا لەلایەن گەورەترین هێزی دەریایی لە مێژوی ئەمریكای باشورەوە بە تەواوی گەمارۆ دراوە، ئەم هێزە دەریاییە تا دێت گەورەتر دەبێت و شۆكێك دەگەیەنێت كە هەرگیز پێشتر نەبینراوە.
ترەمپ باسی لەوەشكردوە، ئەم گەمارۆیە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی ڤەنزوێلا گشت ئەو نەوت، خاك و سەروەت و سامانانەی دیكە كە بانگەشەی دەكات لە ئەمریكای دزیوە دەگەڕێنێتەوە، فەرمانیش دەدات بە بلۆككردنی هەمو تانكەرە نەوتییە سزادراوەكانی كە دەچنە ناو ڤەنزوێلاو لێی دەردەچن.
پێشتر نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە ڤێنزوێلا رایگەیاندبوو كە بە نەوتی كێڵگەكانی ئەمریكا كە بەدەستیدەهێنن خەرجییەكانی حكومەت پڕ دەكاتەوە.