نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنەوەی باج لەسەر كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ بڕی پێشوی.
بەپێی نوسراوێكی حكومەتی عێراق كە وەك بڕیاری سەرۆك وەزیران بڵاوكراوتەوە و ژمارەی 1083ی ساڵی 2025ی لەسەرە، ڕێكەوتەكەشی، 16ی ئەم مانگەیە، لایەنی پەیوەندیدار ڕاسپێدردراوە بە گرتنەبەری ڕێكاری گرانكردنی نرخی كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل.
هەر بە گوێرەی نوسراوەكە زیاندكردنی باجەكە بەڕێژەی 20% ە و كارتی مۆبایل و كارتی ئینتەرنێت و ئەلیكترۆنیات دەگرێتەوە.