بۆ لێكۆڵینەوە لەكەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە دوو شاند سەردانی توركیا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

كارەكانی لێكۆڵینەوە لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیەی محەمەد عەلی ئەلحەداد سەرۆك ئەركانی سوپای لیبیاو چوار هاوەڵی و سێ كەسی تیمی فڕۆكەوانی تێدا بو، بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، كارەكانی گەڕان و پشكنین لە توركیاو بەدیاریكراوی لەو شوێنەی فڕۆكەكە لێكەوتوەتە خوارەوە دەستیانپێكردەوەو لە ڕێگەی ناوەندی هەماهەنگی ئافادەوە چاودێریی بەڕێوەچونی كارەكان دەكرێت.
راشگەیەنراوە، چاوەڕوان دەكرێت شاندێكی تری لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكان لە وڵاتی لیبیاو شاندێكی دیكەش لە وڵاتی ماڵتاوە كە فڕۆكەكەی لێ بەكرێ گیراوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەپاشماوەی فڕۆكەكە بگەنە شوێنی روداوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group