داعش لەئەفغانستان منداڵان لەسەر كردەوەی تیرۆریستی رادەهێنێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتوەكان، رێكخراوی چەكداری داعش ـ خوراسان نزیكەی دو هەزار چەكداری لە ئەفغانستان هەیەو ئامانجە سەرەكییەكانی رێكخراوەكە كە لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی پێكراوە بریتییە لە جێبەجێكردنی هێرشی بەرفراوان لەسەر ئاستی جیهان و پیشاندانی تواناكانی بۆ چەكداركردنی هێزەكانی و راكێشانی پشتیوانی دارایی.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، مایەی نیگەرانییە كە بەشێوەیەكی تایبەت قوتابخانە لە بەشێك لە باكوری ئەفغانستان و ناوچەكانی نزیك سنوری پاكستان دامەزرێنراوە كە تیایدا منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ پەروەردە دەكرێن و راهێنانیان پێدەكرێت بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group