وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشەكانی ڕژێمی سووریا بۆ سەر كورد مەترسیدارن
21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێكی دەربارەی پەلاماری چەكدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆ سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: هێرشەكانی هێزەكانی ڕژێمی سووریا بۆ سەر كەمینەی كورد لە شاری حەلەب، كارەساتبار و مەترسیدارن.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی، قەرزاری كوردن كە بە ئازایەتی و سەركەوتووییەوە دژی داعش جەنگان، سەركوتكردنی سیستماتیك و كوشندەی كەمینە جیاوازەكانی سووریا، دژە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی بۆ “سووریایەكی نوێ” درابوون.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەكان لەلایەن ڕژێمی سووریاوە.