دادگای فیدراڵیی تانەی كاندیدە دورخراوەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری یەكلاكردەوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵیی بە فەرمی تانەی كاندیدە دورخراوەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دورخستنەوەی 24 كاندیدی پەسەند كردوە.
دادگای فیدراڵیی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوو دانیشتنی تایبەت لە بەرواری 19 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوە، بڕیاری كۆتایی لەسەر 28 تانە دا كە لەلایەن ئەو كاندیدانەوە پێشكەشكرابون كە ناویان لە لیستی پەسەندكراوی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆككۆماردا نەبو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی 28 تانە، بڕیاری دورخستنەوەی 24 كاندیدی پەسەند كردوە، هاوكات بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دورخستنەوەی چوار كاندیدی دیكە و بە شایستەی زانیون بۆ بەشداریكردن لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دادگاری فیدڕاڵی، ئەو كاندیدانەی كە گەڕاونەتەوە بە كێبڕكێكە بریتین لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا، سالم حەواس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group