ژمارەیەك ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشەكەی كەركووك كوژران
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشێكدا لە قەزای "دبس"ی سەر بە پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژراون.
باس لەوەشكراوە، بە توندترین شێواز سەركۆنەی ئەم دەستدرێژییە تاوانكارییە دەكەین كە جەنگاوەرە ئازاكانمانی كردە ئامانج كاتێك خەریكی ئەنجامدانی ئەركی نیشتمانیی خۆیان بوون.
جەختیش لەوەكراوەتەوە، ئەم بەئامانجگرتنە تەنها هێرشكردنە سەر خاڵێكی پاسەوانی یان هێز و بارەگایەكی دیاریكراو نییە، بەڵكو بەئامانجگرتنێكی ئاشكرای عێراقە.