ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لە كەناری رۆژئاوا راگەیاند

38 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا سوپای ئیسرائیل دەستپێكی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی بەرفراوانی لەشاری ئەلخەلیل لە كەناری رۆژئاوا راگەیاند.
دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە لە دوای كوژرانی دوو سەربازی سوپای وڵاتەكەی دێت و رایگەیاندوە، چالاكییە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، فەڵەستینییەكانیش دوای گەڕان و پشكنین رێگەیان پێ دەدرێت لە سێ خاڵی دیاریكراو لە شارەكە دەربچن.
جێی ئاماژەیە بەهۆی پێكادانێك لە خاڵێكی پشكنین، دوو فەڵەستینی و دوو سەربازی ئیسرائیلی كوژران، سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە تێكڕای دەروازەكانی شارەكەی بە رووی ناوچەكانی دەوروبەری داخست و دەستی بە هێرشكردن كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group