نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ستایشی ئەو هەنگاوەی كرد كە سوریا بەپێی رێككەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی دیمەشق و كوردەكان دەیگرێتە بەر.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ سلۆڤاكیا رایگەیاند: چەند رۆژێكی زۆر نیگەرانكەر لە سوریا تێپەڕبون، بەڵام ئێمە لە هەنگاوەكەی نێوان كورد و دیمەشق رازیین، دەبێت ئەم هەنگاوە بپارێزین، رێككەوتنەكان باشن.
رۆبیۆ جەختی لە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە كردەوە كە لە نێوان دیمەشق و كوردا واژۆ كراوە.
دەشلێت، دان بەوەدا دەنێم كە جێبەجێكردن "ئاسان نابێت" و دەبێت سوریا رێككەوتنی دیكەی لەمجۆرەش لەگەڵ دروزەكان و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی هەمەچەشنی سوریادا ئەنجام بدەن.