وەزارەتی بازرگانی عێراق: سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریكارەكان دابین كراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی پلانی دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان بۆ هاووڵاتییان، سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریكارەكان دابین كراوە.
جەختیشی كردەوە، تیمەكانی چاودێری بەردەوامن لە سەرپەرشتیكردنی ڕاستەوخۆی پرۆسەكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردن لە سەرجەم پارێزگاكاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تیمە هاوبەشەكان نموونەی ئاردیان لە ئاش و بریكارەكان وەرگرتووە بۆ پشكنینی تاقیگەیی، هەروەها پشكنین بۆ نانەكەی ئەنجامدراوە سەلماندراوە ئاردەكە گونجاوە و بۆ نان لەگەڵ مەرجەكاندا دەگونجێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group