بەرپرسێكی ئیتلاعاتی ئێران: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەكێكە دژمان بەكاردەهێنرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەجید خادمی بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەفەرمانی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەكە پچڕاو لەچاودێریكردنی پەیوەندییەكانی خۆپیشاندەرانیش بەردەوام دەبن.
خادمی وتوشیەتی: راگرتنی ئینتەرنێت لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا بۆ رێگریكردن بوە لە دزەكردنی هەواڵ و زانیاریی وڵاتەكە لە ئێستاشدا خامنەیی پێداگریی لە سنورداركردنی دەكاتەوە.
بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندوە، بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئامڕازێكی كارای دوژمنەو چەكێكە دژی ئاسایش بەكاردەهێنرێت، هەربۆیە لەچاودێریكردنی پەیوەندییەكان بەردەوام دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group