نەوا-
ماڵپەڕە وەرزشییەكان رایدەگەیەنن، كاریگەرییەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یانەی نەسری سعودیە تەنها بە ئامانجە سەرسوڕهێنەرەكانی و دەستكەوتە ریكۆرد شكێنەكانی سنوردار نەبووە، بەڵكو بۆ هاندەرانی یانەكەش درێژبۆتەوە.
لەوبارەیەوە باس لەوەكراوە، گواستنەوەی رۆناڵدۆ لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بۆ یانەی نەسر بە یەكێك لە گرنگترین روداوەكانی تۆپی پێی جیهان بوەو بە گەورەترین گواستنەوەی مێژووی تۆپی پێی سعودی و عەرەبی و ئاسیا دانراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاوكراوەوتەوە، بونی رۆناڵدۆ بوەتە هۆی زیادبونی ناوبانگی یانەی نەسر لە سۆشیال میدیا، بەمەش یانەكە زیاتر لە 62 ملیۆن فۆڵۆوەری بەدەسهتێناوەو ئێستا لە چوەتە ناو ریزبەندیی ئەو یانانەی لە سۆشیاڵ میدیا زۆرترین فۆڵۆوەریان هەیە.