نەوا-
توركیا بڕیاریدا بە راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە، حكومەتی توركیا بە رەسمی رایگەیاند، بە شێوەیەكی دوولایەنە هاتووچۆی گەشتیارانی لە هەرسێ دەروازە گومرگییەكەی سەر سنووری ئێران هەڵپەساردووە.
دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە دوپاتیان كردەوە، كە ئەم بڕیارە جوڵەی بارهەڵگرەكان و بازرگانی ناگرێتەوە و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەپێی رێكار و رێنماییە توندەكان بەردەوام دەبێت.