نەوا-
وەزارەتی بەرگریی كوەیت رایگەیاند، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی كەوتنە خوارەوە و سەرجەم فڕۆكەوانەكان رزگاریان بووە.
سعوود عەتوان وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگریی كوەیت لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی كەوتوونەتە خوارەوە، جەختیشی لە سەلامەتی و رزگاربوونی سەرجەم تیمی فڕۆكەوانەكان كردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی كوەیت روونیشی كردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستبەجێ دەستیان بە رێكارەكانی گەڕان و رزگاركردن كردووە و تیمەكانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی پشكنین و پێشكەشكردنی چاودێریی پزیشكیی پێویست، ئاماژەی بەوەش كرد، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ئەوەشی خستە روو، هەماهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا كراوە سەبارەت بە وردەكارییەكانی رووداوەكە و رێكارە تەكنیكییە هاوبەشەكانیش گیراونەتەبەر.