"گەمارۆی هورمز زیانی ئێجگار زۆری بە حكومەتی تاران گەیاندوە"

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی زی هیڵ لەسەر زاری بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن)ـەوە بڵاویكردوەتەوە، هەڵسەنگاندنیان كردوە بۆ ئەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمریكا دژی ئێران جێبەجێی دەكات و زیانێكی ئیجگار زۆری بە حكومەتی تاران گەیاندوە.
ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن لەبارەی تێچوی جەنگیشەوە رایگەیاندوە كە هەڵسەنگاندنەكانیان بۆی دەرخستون كە  گەمارۆكە لەڕووی داهاتی نەوتەوە نزیكەی 4.8 ملیار دۆلار لەسەر ئێران كەوتوە.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاشكرایكردبو كە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ئەمریكا خستویەتیە سەر بەندەرەكانی ئێران تائێستا 42 كەشتی گەڕێنراونەتەوە بۆ بەندەرەكانی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group