نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی روانگەی ئیكۆ-عیراق لەبارەی گرانبونی هێلكە لەبازاڕەكانی عیراقدا بڵاویكردەوە، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە نرخی یەك تۆن ژەمی سۆیا لە 550 هەزار دینارەوە بۆ 700 هەزار بەرزبوەتەوە، هەروەها تێكەڵەی ڤیتامینیش لە ملیۆن و نیوێكەوە گەیشتوەتە دوو ملیۆن دینار بۆ هەر تۆنێك.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەرزبونەوەی تێچوی هاوردەكردنی خۆراكی پەلەوەریی سەرەڕای ئەوەی نرخی فەرمی كارتۆنێك هێلكە لەنێوان 60 بۆ 65 هەزار دینارە، نرخەكە بەرزبوەتەوە بۆ 80 هەزار دینارو بەشێكی ئەو بەرزبونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخكاریی هەندێك بازرگان لە بازاڕەكاندا.
روانگەی ئیكۆ- عیراق پێشنیازیشی بۆ حكومەت كردوە بۆ ماوەیەكی كاتی دەرگای هاوردەكردنی هێلكە بكاتەوە تا نرخەكان جێگیر دەبنەوە.