سەرۆككۆماری ئێران داوای لێبووردن لە وڵاتانی دراوسێ دەكات
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ دوژمنایەتییەكی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا نییە و پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەما مرۆییەكان.
ئاماژەی بەوەش كرد، دوژمن دەبێت بزانێت خەونی خۆبەدەستەوەدانی ئێران نایێتە دی و تا دوا هەناسە بۆ ڕزگاركردنی وڵات لەو تەنگژەیەی تێیكەوتووە، بەردەوام دەبن.
پزیشكیان ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی كاتیی سەركردایەتی ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی هیچ هێرشێك نەكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، مەگەر لەو وڵاتانەوە هێرش بكرێتە سەر خاكی ئێران.
سەرۆككۆماری ئێران داوای لێبووردنی لە وڵاتانی دراوسێ كرد و دووپاتی كردەوە كە تاران دەیەوێت پەیوەندییەكی ئاشتییانەی هەبێت.