سێنتكۆم: ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان كردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا سێنتكۆم رایگەیاند، ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان كردووە و بەردەوامیشە لە بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشدا، شەوی رابردوو هێزەكانی ئێران بە حەوت درۆن ناوچە مەدەنییەكانی بەحرەینیان بە ئامانج گرتووە.
سینتكۆم باسی لەوەشكرد، ئەم هێرشانەی ئێران قبوڵكراو نییە و بەبێ وەڵام نامێننەوە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە ناوچەكەدا لە كاركردنی بەردەوامداین، بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی تەواوی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group