سێنتكۆم: هیچ سەربازێكمان لە ئێران بەدیل نەگیراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا "سێنتكۆم" دەڵێت، ئەو هەواڵانەی لەلایەن هەندێك لە بەرپرسانی تارانەوە بڵاودەكرێنەوە دەربارەی بەدیلگرتنی سەربازانی ئەمریكی، هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لێدوانانە تەنیا بۆ مەبەستی "چەواشەكاریی میدیایی" و شاردنەوەی ڕاستییەكانە، سەرجەم هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا سەلامەتن و لەژێر كۆنتڕۆڵدان.
ئەم لە كاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە لە پێكدادانە دەریایی یان سنوورییەكاندا، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی كەوتوونەتە دەست هێزە چەكدارەكانی ئـ.ـێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group