نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: هەمو توانایەكیان دەخەنەگەڕ لەپێناو چەسپاندنی ئاشتیی و ئارامی و سەرلەنوێ خستنەكاری دیالۆگ و دیپلۆماسی.
ئەردۆغان وتوشیەتی: كوشتارو تیرۆرەكانی نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەردەوامەو هەڕەشە لەئاشتی هەرێمی و جیهانی دەكات، هێرشەكانیشیان بۆ سەر ئێران ناسەقامگیریی ناوچەكەی قوڵتر كردوەتەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا وتیشی: لەئاییندەیەكی زۆر نزیكدا ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنن، وەك جیهانی ئیسلامیش هەوڵدەدەن رێگەیەكی دیكە كە پڕیەتی لە كۆسپ و تەڵە تێبپەڕێنن.