نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریكا و ئیسرائیل هەموو بەرپرسیارێتییەكی ئەو جەنگەیان دەكەوێتە ئەستۆ كە دەستیان پێكردووە.
لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ نێردەی كۆریای باشور عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لێكەوتەكانی جەنگ تەنها لە ئەستۆی دەستدرێژیكەرانە و ئەوان هۆكاری تێكدانی رەوشەكە بوون.
ئەو پەیامە دوای ئەوە هات كە ئێران ڕایگەیاند، كردنەوەی گەروی هورمز مەحاڵە لە كاتێكدا كە ئابڵوقەی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران بەردەوامە و واشنتنی تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست سەرەڕای درێژكردنەوەی یەكلایەنەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە دانوستان.