نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە پەیوەندییەكدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كردو بەگوێرەی راگەیەنراوێك سەدر جەختیكردوەتەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و سەقامگیری و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی رێوشوێنی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بۆ پاراستنی سامانی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ گەلی عیراق و پاراستنی مافەكانیان.
راشگەیەنراوە كە سەرۆك وەزیرانی نوێی هەڵوێستەكانی سەدری بە گرنگ و كاریگەر لە واقعی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بەرزنرخاندوە.