سوپای ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر بەلەمەكانی كەشتیگەلی سومود

30 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی دەریای ناوەڕاستدا هێرشی دەستبەسەرداگرتنی بۆ سەر كەشتیگەلی جیهانی سومود دەستپێكرد كە ئامانجی شكاندنی گەمارۆی سەر غەزەو گەیاندنی هاوكاریە مرۆییەكانە.
ژووری قەیرانی كەشتیگەلی سومود بڵاویكردەوە، لەكەناراوەكانی دوورگەی قوبرس دوو كەشتی جەنگی لە دەوری بەلەمەكانی كەشتیگەلەكەدا بینراون و دەركەوتوە بەلەمە خێراكانی سوپای ئیسرائیل نزیك دەبنەوەو دەستدرێژیان دەكەنە سەر.
راشیگەیاندوە: پەیوەندیان لەگەڵ یەكێك لە بەلەمەكان پچڕاوە كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستدرێژی كراوەتە سەرو سەربازانی ئیسرائیل چونەتە سەر چەند بەلەمێكیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group