هۆشداریی دەدرێت لە پەرەسەندنی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە كۆنگۆ

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان باس لەوەدەكەن، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری داوە لەوەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەوڵەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترەو وڵاتانی دراوسێی كۆنگۆی دیموكرات مەترسی زۆریان لەسەرە.
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، ئێمە بەپەلە ئۆپەراسیۆنەكانمان گەورە دەكەین، بەڵام لە ئێستادا پەتاكە لە ئێمە زیاترە، داواش لە وڵاتانی دراوسێی كۆنگۆ دەكات بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ خۆپارێزی.
لە وتارێكدا بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانیی وتوشیەتی، تا ئێستا 220 كەسی گومانلێكراو بە مردن بەهۆی نەخۆشیەكەوە هەبوەو بەنیازیشە لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی فریاگوزاری تەندروستی رێكخراوی تەندروستی جیهانی گەشت بكات بۆ كۆماری دیموكراتیكی كۆنگۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group