عیراق پێویستی بە نزیكەی 4 مانگ هەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا مەزەندەی كردوە، عیراق و وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەنگە پێویستیان بە نزیكەی 4 مانگ هەبێت بۆ گەڕاندنەوەی نزیكەی 80%ی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی مانگی شوباتی 2026، ئەمەش دوای ئەو پەككەوتنانە بوە كە بەهۆی شەڕی ناوچەكەو پەككەوتنی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە رویداوە.
هەر لە راپۆرتەكەدا كە دەست میدیا عیراقییەكان كەوتوە راگەیەنراوە، عیراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە كە لە قۆناغە سەرەتاییەكانی ململانێكاندا بەرهەمهێنانی كەمكردوەتەوە بەهۆی سنورداركردنی عەمباركردن و ئاستەنگیی هەناردەكردن، هەر بەهۆی ئەوەشەوە پرۆسەی گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنان خێرا نابێت و كاتی پێویست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group